دزی نەگیراو شایە.
شا: پاشا یان خاوەن سامان. مەبەست لەو کەسانەیە کە کاری دزیی ئەنجامدەدەن و تا کۆتایی ناگیرێن و ئاشکرانابن، واتە: ئەو کاڵا و شتە بەهادارانەی لە ماڵێک دزیویانە، بە زانایی کارەکەیان ئەنجامداوە، بەهێواشی و لەسەرخۆ دەیفرۆشنەوە و دەبنە خاوەنی سامان. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە هەرچی دزیبێت بەشێنەیی بیخوات.[1]