دشی دشێ، نەچی ئەچێ.
دش: لە پەیوەندی کۆمەڵایەتییدا خوشکی مێرد بۆ بووکێک دەبێتە دش، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە هیچ قازانجێکی لە خزمێکی دووریەوە دەست نەکەوێ، واتە: خزم ئەوەندە دوور بێ، چاکەی نییە. لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەتا خزم نزیک بێت، باشە و چاکەی هەیە، هەتا دووربێت چاکەی کەمە.[1]