دڵ ئاگای لە دڵە.
دڵ ئەندامەکی کارای لەشە و بەردەوام لەسەرەتا تا کۆتایی تەمەن لەکاردایە، مرۆڤ لە دنیای خەیاڵاتی خۆیدا بە سەرچاوەی ئیلهام و هەست و سۆزی دەزانێت، مرۆڤ لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کاتێک هەستی بۆ کەسێک دەجووڵێت، کورد وتەنی دەڵێت: دڵم لەلایەتی. پەندەکە مەبەستی لە هەستی خۆشەویستییە لەنێوان دوو کەسدا کە بەشێوەیەکی ڕۆمانسیانە ئاگایان لەیەکە. [1]