دڵ تەماشای دڵ ئەکا.
هەموو کەسێک لە دنیای خەیاڵاتی خۆیدا دڵ بە سەرچاوەی ئیلهام و هەست و سۆزی دەزانێت، ئەگەر دوو کەسێک یەکتریان خۆشبوێت، دەڵێت: دڵم پێوەیەتی، واتە: دوو دڵدار تەماشای دڵی خۆیان دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەرچی بە دڵا تێپەڕێ، لە ڕووخساردا دەرئەکەوێ، بە چاوی دڵ ئەخوێندرێتەوە. [1]