دڵم پڕە و دەمم کڕە.
کڕ: بێدەنگ و ئارام (فەرهەنگی کانی) لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بەتایبەت لەناو خزم و کەسدا، زۆرجار ڕێدەکەوێت کە قسەوباسێک لەسەر کەسێک بەشێوەیەکی ناتەندرووست بڵاودەبێتەوە، کەسەکە لەبەر دۆخی کۆمەڵایەتی خۆی دەنگ ناکات، پەندەکە واتە: زۆر شت لە دڵمایە بەڵام ناتوانم دەریببڕم.[1]