دڵێکە و شێ عەباس بردوویەتی.
خۆشەویستی دڵدارانە لەنێوانی کچ و کوڕی کورددا لە مێژوویەکی دێرینە وە سیما و خەسڵەتی کوردبوونە، واتە: کوڕان و کچانی کورد بەدەر لە هەر فشارێک، بە کامی دڵ دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە حەزی لە شتێک بێ و لێی پەشیمان نەبێتەوە. [1]