دڵ هەر دڵێکە و شیوەڵی بردوویەتی.
شیوەڵی: ناوێکی بچووکراوەی کوردییە، لە پەندەکەدا بۆ کەسایەتییەکی نەناسراو بەکارهاتووە، دڵ و دڵخوازیی نێوان کوڕ و کچی کورد، لە کوردستان مێژوویەکی دێرینی هەیە، دەیان بەیت و داستانی بۆ هۆنراوەتەوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە دڵی چووبێت لە کەسێک و بەهیچ شێوەیەک لێی نەبێزرێت.[1]