دنیا بازاڕی کڵاو درووانە.
لە پەیوەدنییە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسانی فێڵباز و فریودەر زۆرن، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرانبەرەکانیان هەڵدەخەڵەتێنن، لە کوردەواردا دەوترێت: کڵاویان نایە سەری، واتە: کەسەکە فریودرا، پەندەکە مەبەست لەوەیە لە دنیان نابەرانبەردا، ڕۆژ ڕۆژی کەسانی فێڵباز و ساختەچییە.[1]