دنیا بەدرۆ و قیامەت بەڕاست.
درۆ: کردە و ڕەفتارێکە، کەسێک بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆی بەرانبەرەکەی فریودەدات. قیامەت: ڕۆژی دوای زیندووبوونەوە، بڕواپێکەرانی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، باوەڕیان وایە کە مرۆڤ دوای مردن زیندوو دەبێتەوە، پاداش و سزا چاوەرەی دەکات، پەندەکە واتە ئەگەر بۆ کەسێک لەم دنیا درۆ بچێتەسەر، بێگومان لە دنیای دوایی ناچێتەسەر.[1]