دنیا بەهەشتی بڵحانە، گاهێ بخۆ، گاهێ بڕۆ.
بڵح: بۆ کەسی ئاکار ناپەسەند بەکاردێت. گاهێ: کاتێک. (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەهەشت: لە تێروانینیی کەسە ئایینییەکاندا مەبەست لەو جێگە پڕ لە خۆشییە نەبراوەیە کە مرۆڤە باشەکان دوای مردن بۆ دەچن. پەندەکە واتە: کەسانی نەفام و گەمژە بەهیچ جۆرێک بیرناکەنەوە و خەفەت لە هیچ ناخۆن، بۆیە دنیا بۆ ئەوان بەهەشتە، هەر دەخۆن و دەخۆنەوە.[1]