دنیا بووە بە سەڵتەماویی، ئێمەش بووین بە قلیچکەگوواوی.
سڵتە: جۆرە کاڵایەکی قۆڵداتی کوورتە، لەسەر کەواوە لەبەر دەکرێت. ماویی: مەبەست لە ڕەنگی شینی کاڵە. قلیچکە: کلک (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە کەسێکی هەبوو لە کۆندا و لێقەوماو لە ئێستادا ئەیڵێ بە ناکەسێک کە ئەمڕۆ هەڵگەڕابێتەوە و هەیبێ. واتە: سامانی دنیا هەر ڕۆژەی لای کەسێکە.[1]