دنیا جووڵەجووڵیەتی، موختار قونەقونیەتی.
موختار: دەمڕاست، پیاوی دەسەڵات، بە کەسێک دەوترێت کە زانیاریی تەواو لەسەر کەسانێک لە شوێن و جێگەی دیاریکراو دەدات بە دەسەڵاتداران، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە بەردەوام دنیا لە پێشکەوتن و گەشەکردندایە، کەسی ناکەس بۆ ڕاگرتنی دۆخەکە هەر خنگەخنگیەتی. [1]