لە هەمواری بڕگەکانی هەردوو مادەی 13 و 14 ی بودجە لە لیژنەی دارای پەڕڵەمانی ئێراق بە پێداگیری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق بڕگەیەک بۆ مادەی 14ی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق زیادکرا کە تایبەتە بە پێدانی پشکی پارێزگاکانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن #بەغدا#وە .
بەپێی بڕگەکە کە وەک بڕگەی 9 لە مادەی 14 جێگیر کراوە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات سەرەتا ئەولەویەت بە دابەشکردنی مووچە بدات بە یەکسانی لەنێوان پارێزگاکان و لە دابەشکردنی داهات دادپەروەری لەنێوان پارێزگاکان ڕەچاو بکات و جیاکاری نەکات و لە حاڵەتی هەست کردنی پارێزگایەک بە جیاکاری و پێنەدانی شایستەی خۆی ڕاستەوخۆ پارێزگاکە دەتوانێت داوای پشکی خۆی لە بەغدا بکات و حکومەتی فیدڕاڵ پشکی پارێزگاکە لە هەرێم دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگاکە.
پێداگری یەکێتی لەم بڕگەیە بۆ چارەسەری گرفتی داهاتە لەنێوان #هەولێر# و #سلێمانی# و پێشتر یەکێتی داوای کرد بەغدا ڕاستەوخۆ پشکی سلێمانی و هەڵەبجە بنێرێت بەڵام حکومەتی ناوەند ڕەتی کردەوە و بەجێگیرکردنی ئەم بڕگەیە بە یاسا سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن پشکی خۆیان لە بەغدا وەربگرن. [1]