#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیگەرانە و نایەوێت وەک سەرۆکی شاندی پارتی و یەکێتی بچێتە بەغدا.
دوای ئەوەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران، داوای کردووە، شاندێکی باڵای پارتی و یەکێتی بچنە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک بکەن، داوا لە نێچیرڤان بارزانی کراوە سەرۆکایەتی شاندەکە بکات.
نێچیرڤان بارزانی ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی لە شێوازی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان پارتی و یەکێتی.
نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا بێدەنگی هەڵبژاردووە و نایەوێت ببێت بە بەشێک لەو گفتوگۆیدانەی بڕیارە لەنێوان #هەولێر# و #بەغدا# بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پرسێک ئەنجامبدرێت. [1]