سەگی تێ بەردە
شوانی مەڕووماڵات کاتێک دارەکەی دەستی لە زەوی دەدات و ئاڕاستەی لایەکی دەکات و بە زاری دەڵێت: کس کس بەو حاڵەتە دەوترێت: سەگ تێ بەردان و سەگەکەش بۆ شوانەکەی خۆی دەردەهێنێت و دەست دەکاتە پەلامار و خۆپچڕینەوە و مڕاندن و وەڕین و حەپەحەپ، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ وازهێنان و پێ نەزانین و ڕیسواکردن دەوترێت: سەگی تێ بەردە یان سەگی تێ بەردا، بۆ گاڵتە و قۆشمەش وتراوە: سەی لە شڕوتی بەردە.[1]