سیسەمارە
سیسەمار، مارێکی زەردی ڕیوەڵەیه، سیس واتە: لەڕ و لاواز و بێ تەنگ و تۆش، ماریش خشکۆکێکی ژەهراوییە و زیانبەخشە و بە مرۆڤەوە بدات دەیکوژێت، ئەوە سیسەمارە بووە بە ئیدیۆم و بەمرۆڤێکی لەڕ و باریک و لە بنەوە بڕ (بن بڕ) کە بتوانێت کاری گەورەی دوژمنکارانە بکات، بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: سیسەمارە.[1]