دنیا دوو دەرگەیە، لەوەی دێی، لەوەی دەچی.
پەندەکە مەبەست لە لەدایکبوون و مردنە، مرۆڤ ئەو کاتەی لەدایکدەبێت، دەرگای هاتنە ناو ژیانی بۆ دەکرێتەوە، هەروەها ئەو کاتەی کە کۆتایی بەتەمەنی دێت و دەمرێت، دەرگای چوونەدەری لە ژیان بۆ دەکرێتەوە، کەواتە ژیان بریتییە لەو ڕووناکییەی کە دەکەوێتە نێوان ئەو دوو دەرگایەوە.[1]