دنیا چەمە، هەموو شتێکی تیایە.
چەم: لە کوردەواردا بەو ئاوە دەوترێت کە لە سەرچاوەی سەدان کانیاوەوە درووستدەبێت، چەم سەرچاوەکەی لە ئاوی شیرینەوە درووستدەبێت و لە کوردستاندا ژینگەیەکی لەبارە بۆ ژیانی دەیا و سەدان جۆر زیندەوەر، بۆیە لە چەمەکاندا زیندەوەر زۆرە، پەندەکە کۆمەڵگەی بە چەم چوواندووە، مەبەست لەوەیە کە لە کۆمەڵگەدا خەڵک زۆرە، کەسێکی باش و خراپ هەیە.[1]