دنیا زاو و مەرگە.
دنیا مرۆڤی تازەی تێدا لەدایکدەبێت و بەردەوام مرۆڤیشی لێدەمرێت، کەسە تازەکان لە زیرەکیی و دانایی کەسە مردووەکان کەڵک وەردەگرن، بۆیە دەبێت هەموو مرۆڤێک لە دوای خۆی کەڵک جێبهێڵێت، چیرۆکێک بەجێبهێڵێت کە پەند و ئامۆژگاریی بۆ نەوەکان تێدابێت. [1]