دنیا کێ خواردی؟ زمان لووسان، لووس و پووسان، بێنامووسان.
زمان لووس: بەو کەسانە دەوترێت کە بەئاسانی بەرانبەرەکانیان فریودەدەن، لووس و پووس: مەبەست لە کەسی لووسکەیە، بێنامووس: کەسی ڕوودار و بێئابڕوو، لە دنیای چینایەتی نابەرانبەردا، ئەم جۆرە کەسانە دەبنە چڵکاوخۆریی دەسەڵات و بە ئارەزووی خۆیان دەخۆن. پەندەکە مەبەست لەوەیە کە دنیا کەسی خراپ دەیخوا. [1]