دنیا کەرە، سواری بە هەڕە.
کەر: ئاژەڵێکی چوارپێی باربەرە، کورد لە مێژوویەکی دێرینەوە ناسیویەتی و بۆ گواستنەوە و باربردن ڕایگرتووە، هەڕە: بڕۆ، لە دنیادا ژیان چۆن گوزەرا وا لەگەڵی بڕۆ، پەندەکە واتە: چەرخی دنیا بە خواستی کەسی ستەمدیدە ناگەڕێ، تێیدا بژی، زۆری ورد مەکەرەوە. [1]