=KTML_Bold=سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان نهێنییەک لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرادەکات.=KTML_End=
ئەمڕۆ شەممە #27-05-2023# د.#ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەردەم ئێمەدا #هێمن هەورامی# تەلەفۆنێکی بۆ هات و وتی جەنابی سەرۆک (#مەسعود بارزانی#) دەڵێت دەبێت بڕگەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ دانیشتنی پەڕڵەمان زیاد بکرێت.
وتیشی ئەوەی لە پەڕڵەمان ڕوویدا نا یاسایی و نا پەیڕەوییە و ناکرێت هەڵبژاردنمان بەسەردا بسەپێنن بەو یاسایەی پێشتر داوای گۆڕینیمان کردووە.
بەوتەی ڕێواز فایەق کۆمیسیۆن بەمردوویی لەدایک بووە، بەداخەوە وەزارەتی داد ئیرادەی ڕاگرتنی ئەو دانیشتنەی نەبوو. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,000 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!