لیزا فەلەکەدین کاکەیی پەڕڵەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت:
کوورت و پوخت
ئەنجامی سەردانەکەی چەند ڕۆژ پێشی سەرۆکی #نەوەی نوێ# بۆ ئێران وا وردەوردە ئاشکرا دەبێت، بە ڕوونی دیارە ڕێککەوتن کراوە بەهەرجۆرێک بێت دژی ڕێککەوتنی هەرێم و #بەغدا# بوەستن و بەربەستی بۆ درووست بکەن!
گۆڕانکاریکردن لە بڕگە و ماددەکانی پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق کە پێش وەخت ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدای لەسەرکراوە و زیادکردنی بڕگەیەکی وەهمی بەناوی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە تەنیا بۆ لابردنی سەرنجە لەسەر ئەسڵی مەسەلەکە و جگە لە چەواشەکردنی هاووڵاتییان هیچ دەسکەوتێکی دیکەی بۆ مووچەخۆران نابێت.
ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی چەند لایەنێکی سیاسی نێوخۆییەوە کۆتایی بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بهێنن، بەڵام خەیاڵیان خاوە و ئەستەمە ئەم پلانە بۆیان بچێتە سەر چونکە دۆخی حوکمڕانی ئێستای ئێراق جیاوازە و بەبێ هەرێمی کوردستان حوکمڕانییەکەیان ورد و خاش ئەبێت. [1]