فرچکی پێووە گرتووە.
فرچک یان فریشک ئەو ژەکەیە کە لەسکی کار و بەرخ دوای یەکەم مژینی قومە شیر، هەوێن دەبێت، هەندێجار لە سکی کاریلەکە ڕەق دەبێت و دەیکوژێت، بەڵام بۆ کار و بەرخی تازە ساوا نابێت قومێک لەو ژەکەی پێ نەدرێت چونکە کورد وتویەتی: کاریلە فرچکی بدە و وازی لێ بهێنە واتا پێی تووند دەبێت و دەتوانێت بەردەوام بێت.
ئەگەر کەسێک هەر لە منداڵییەوە کارێک بکات و یان فێری بوو بێت، بەڵام نەتوانێت وازی لێ بهێنێت و کارەکەش لەناو کۆمەڵگە پەسند نەبێت بە ئیدیۆمەوە دەوترێت: فرچکی پێووە گرتووە.[1]