قوڕی بە دەمدا دراوە
لە کوردەوارییدا خانووی ماڵەکان زۆربەی لە قوڕ و بەرد و خشت درووستکراوە، زۆربەی خانووەکان کون و کەلەبەریان هەبوو، بە تۆپە قوڕێک ئەو کونانە دەگیران لە کاتی پایزان و سەرسواق و قوڕکارییدا، بۆ قسە و قسەڵۆکی نێوان خەڵک و ئاخاوتن ئیدیۆمی لەسەر هاتووە وەکوو دەڵێی قوڕی بەدەمدا دراوە ئەوە بۆ کەسێک بەکارهاتووە کە لە مشتومڕ و گفتوگۆ نەتوانێت وەڵام بداتەوە.[1]