ناونیشان: پارتی و
پەکەکەپەکەکە و کێکەکەی ڕۆژاوا
نووسەر:
هێمن عەبدوڵڵا 2هێمن عەبدوڵڵا 2
ڕۆژی دەرچوون:
21-09-201521-09-2015
هەفتەی ڕابردوو دوو ڕووداوی چاوەڕواننەکراو لە مەیدانی سیاسیی باشوور و ڕۆژاوادا پرسیارساز بوون: یەکەم، هاتنی بەڕێز
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم بۆ
هەولێرهەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی و برێت مەکگورک، دووەمیش ئامادەبوونی بەڕێز کەمال کەرکووکی لە کۆنگرەی پەیەدە لە ڕۆژاوای کوردستان. ئەوەی چاودێریی ڕەوشەکەی کردبێت، ئەو دوو ڕووداوەی بەلاوە ئاسایی نییە و ئەوەی لەلا بووەتە پرسیار: تۆبڵێی بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی پارتی و پەکەکە توابێتەوە؟
هەڵبژاردنی موسلیم و کەرکووکی بۆ سەردانی هەولێر و ڕومێلان مانادارە. هەردووکیان پێشینەی بەشدارییان هەیە لەو ڕێککەوتنانەدا کە لەنێوان هەردوو پارتدا کراون، هەردووکیشیان لە ڕۆژانی ساردوسڕیی پەیوەندییەکاندا بە کەسانی هاردلاینەر ناسراون.
ئەو دوو سەردانە بۆنی بەرهەمداربوونی ئەو هەوڵانەیان لێدێت کە ئەمریکا بۆ گۆڕینی نەخشەی سیاسی لە دیمەشق دەیدات. وەک لە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاشدا دەردەکەوێت، وڵاتانی ڕۆژاوا قایلن بەوەی گۆڕینی ئەسەد بە پشوودرێژی و قۆناغ بە قۆناغ، هەروەها بە موبارەکەی ئێران و ئاسانکاریی ڕووسیا ڕووبدات. بەوەش قایلن شەڕی
داعشداعش بەو هێزانەی سەر زەوی بکەن کە سەلماندوویانە شەڕەکەیان پێدەکرێت، واتە پێشمەرگە و
شەڕڤانشەڕڤانان.
کەسێکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی بارزانی و موسلیم و مەکگورک گوتی ئەمریکییەکان بە موسلیمیان گوتووە مەرجی پشتیووانیی ئەوان لە
یەپەگەیەپەگە لە دژی داعش ئەوەیە لەگەڵ پێشمەرگە و بارزانی پێکەوە ئەو شەڕە بکەن.
پەکەکە لەمێژە هەوڵی ئەوە دەدات لە ڕێگەی پەیەدەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا بکات و پشتیووانیی ڕۆژاواییەکان بۆ کانتۆنەکان وەدەستبهێنێت. بۆ ئەمەش دەمێکە لە واشنتن و برۆکسەل خەریکی لۆبیکردنە. ئەگەر مەرجی سازبوونی ئەو پەیوەندییانەخۆشکردنی پەیوەندی بێت لەگەڵ بارزانی، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کاتی و بەشێوەی تاکتیکی نەک ستراتیژی بێت، پەیەدە ئامادەیە ئەوە بکات. چونکە بەدەستهێنانی شەرعیەت و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ کانتۆنەکان گرنگترین شتە کە ئێستا پەکەکە بۆ گەرەنتیکردنی مانەوەی خۆی لە سووریای پاش ئەسەد پێویستییەتی. لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەوادری ئەو نەرمبوونەی پەیەدە (واتە پەکەکەش لەگەڵیدا) زۆرتر دەردەکەون.
بۆ پارتیش گرێی گەورەی چەندین ساڵە ئەوەیە کە پێگەیەکی جەماوەریی بەهێزی بارزانیدۆست لە ڕۆژاوا هەیە و ئەو حیزبە بۆی قوت نادرێت کە پەکەکە بەتەنیا کێکەکەی ڕۆژاوا بخوات.
بەرپرسانی باڵای پارتی بە بەردەوامی نەیانشاردووەتەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە بەو خراپییە نییە کە لە میدیاکاندا پیشان دەدرێت. لە دوایین سەردانی شاندێکی باڵای ئەو حیزبەشدا بۆ لای
هەدەپەهەدەپە لە ئەنقەرە قسەی سەرنجڕاکێش کران کە دەریدەخات پەیوەندی هەن.
هەڵبەت گەرموگوڕتربوونی پەیوەندییەکانی پارتی و پەکەکە بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان باشە. ئەزموونی کۆبانێ و چیای
شنگالشنگالیش دەریخست ئەو دوو لایەنە بۆ ڕۆژی ڕەش زووتر لە هەموان فریای یەکدی دەکەون. بەڵام ئەمە هیچ لەوە کەم ناکاتەوە کە ڕکابەریی هەردوو پارتەکە لە پارچەکانی کوردستان ڕکابەرییەکی ڕەگداکوتاوە لەسەر هەژموون و تا ئەو دوو حیزبە مابن ئەو ڕکابەرییەش لە فۆرمی جیاوازدا هەر دەمێنێت. هەردوو حیزبیش لایەنەکانی دیکەی وەکوو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باشوور و ئەنەکەسە لە ڕۆژاوا وەک کارتی گوشار لە دژی یەکدی هەر بەکاردەهێنن.
[1]