قوڕی بنی دەرهێنا
هەموو ئەو بیرە ئاو و گۆمیلکە و جۆگە و ڕووبارۆچکە و زەریاچە و دەریاچە و ڕووبەرە ئاوییەکان کاتێک بگەیە ژێریانەوە دەگەیتە (قوڕەلیته) ئەو قوڕاو و قوڕەلیتە پێی دەوترێت: قوڕی بنی واتە: قوڕی ژێرەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و هەر کاتێک زانیاری تەواو لەسەر شتێک، بابەتێک، کەسێک و ...تاد بەدەست بکەوێت بەدەربڕینەوە دەوترێت: قوڕی بنی دەرهێنا.[1]