قوزە کەمتیاری پێوەیە.
کەمتیار ئاژەڵێکی دڕندەی کێوییە و گۆشتخۆرە و زۆربەیان لە کیشوەری ئەفریقیا دەژین، لە کوردەوارییدا بۆ لاواندنەوەی کەمتیار وتراوە: کەمتیار پیاوەکی چاکە، سمەقوڵەی بکەی دەنگێ ناکە، لە گێتیدا چیڕۆکێکی لەسەرە دەوترێت: هەر کەسێک ئەگەر مێینەیەکی بکوژیت و ئەندامی مێینەکەی (قوزە کەمتیار) ببڕیت و هەڵیبگریت ئەوا ژن و کچ وکاڵ حەز دەکەن ببنە دۆستی، بۆ ئەمەش گێرانەوەیەک هەیە دەڵێت: کەمتیاری مێیە کەم بە تەنیا دەگەڕێت و زۆربەی جاران چەند کەمتیارێکی نێرینەی لە دەورووبەرییەتی بەمەش ڕاوکردنی قوورس بووە، ئەگەر ڕاوکەرێکیش بیتوانیبایە ڕاوی بکات، ئەوا وەکوو بەڵگە کە توانیویەتی کەمتیارەکی مێینە ڕاوبکات، ئەندامی مێینەی بڕیووە و لە ناو کوخ و هۆبە و هەوار و زنجدا وتویانە: فڵانە کەس کەمتیارەکی مێینەی کوشتووە، ئەوەش هێما بوو بۆ ئازایەتی و چاونەترسی ئەو پیاوە بۆیە ژن و کچ حەزیان لە ئازایەتی ئەو پیاوە دەکرد و سەرسامی دەبوون و ئەوەش بووە بە ئیدیۆم و لەناو کوردانیش ئەگەر کەسێک بەختی باش بێت و کاری بۆ بێت و بەتایبەتیش ئەگەر کیژ و کچ و ژنان سەرسامی بن بە گاڵتەوە دەوترێت: قوزە کەمتیاری پێوەیە.[1]