قوون لە دەرێیە.
دەرچە و قوون و کۆم و قنگ کونێکە لە ناوەڕاستی هەردوو ڕانی گیانلەبەران و مرۆڤدایە، پاشماوە و پاشەڕۆی پیسی لێ دەکرێتە دەرەوە، لەلای مرۆڤ جێی شەرمەندە ئەژمار دەکرێت و پێویستە داپۆشراو بێت و نهێنگری خۆی هەیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک نهێنی خۆی نەپارێزێت و هەموو کەس پێی بزانێت ئەوا بەتەوسەوە دەوترێت: قوون لەدەرە یان قوون لە دەرێیە.[1]