کەرتڕێنه.
لە ناوچە زوورگان و شاخاوییەکاندا کاتێک ئاژەڵی گوێدرێژ بۆ گواستنەوەی بار، بار دەکران، بە بارەوە هەورازی سەختیان پێ دەبڕین، ئەو گوێدرێژە بەستەزمانە بەهۆی قوورسی بارەکەوە لە هەورازەکاندا دەتڕین و تەڕس و تڕێکی زۆریان دەکەند، لە چیای شیشار هەورازێک ڕێک بەناوی هەورازی (کەرتڕێنه) هەیە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکارێکی سەخت و دژوار و قوورس دەوترێت: کەرتڕێنە.[1]