کەری ئەو بارەی نییه.
هەموو گوێدرێژێک توانای گواستنەوەی باری نییە و هەندێکیان جاشکۆڵەن و پشتیان نەکردووە و هەندێکیان بارنەهێنراون و باربردن و بارنەبردنی گوێدرێژ لێرەدا بووە بە ئیدیۆم و لە ڕووی سوکیەوە بە کەسێک دەوترێت کە توانای ئەنجامدانی کارێکی نەبێت و بیەوێت ئەنجامی بدات بەتەوەسەوە دەوترێت: کەری ئەو بارەی نییە.[1]