کەلەکی کەوتە عاردی
کەلەک، تەنیشتی مرۆڤ لە بن باڵیەوە تاوەکوو نێک و کەفەڵی، لا تەنیشت و کەلەکی پێ دەوترێت، مرۆڤ ئەگەر زۆر ماندوو بێت و کاروباری دونیای هێندە زۆر بێت کاتێک یەک دەرفەتی هەبێت بۆ ئەوەی ئاسوودە بێت، لە دوای ئەو کارە زۆر و بۆرەی دەڵێت: ئۆخەیش کەلەکەم کەوتە سەر عاردی و هەندێک حەسامەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ دڵخۆشی و جێبەجێ بوونی کارێک مرۆڤ بە درکەوە دەڵێت: کەلەکی کەوتە عاردی واتە پشوویەکی کوورتیدا.[1]