کێشکەی لە ئاو نەکردووە.
چۆلەکە-کێشکە باڵندەیەکی بچووکی بێ تەنگ وتۆشە و چ خۆی هەیە و چ گۆشتاو، وەکوو بچوکی کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک هیچ زەرەر و زیانێکی بۆ کەس نەبێت و کەسێکی بێ گوناح و بێ تاوان و پاک و بێگەرد بێت بەو شێوەیە وەسفی دەکەن و دەڵێن: کێشکەی لە ئاو نەکردووه.[1]