گورگە ئاوڕ.
کورد زۆر گورگی لەناو ئیدیۆمدا بەکارهێناوە وەکوو (گورگە لۆقە، گورگە خەو، گورگە زێ، پرسە گورگانە، گورگ نەخۆرە، گورگی نیشاندا، گورگی دەم بەخوێن و....تاد) لێرەش بۆ ئاوڕدانەوەش (گورگە ئاوڕ)ی بەکارهێناوە، گورگە بخرێتە پێش و پاشی هەر وشەیەک واتە کەموکووڕییەک هەیە، گورگە ئاوڕیش واتە ئاوڕدانەویەکی سەرپێیانە و وەکوو ئاوڕدانەوەی زالم لە زۆلێکراو و ڕەعیەت و ڕەشۆکی.[1]