بواری هینایە چۆکان
وتراویشە بوهاری هینایە چۆکان یان بەهاری هێنایە چۆکان، لە #هەولێر# و #کۆیە# و #کەندێناوە# و #قەراج#یش دەوترێت: بوار، بوار دوای بڕینی زستانێکی سەخت و پڕ باران و شەختە و سەرما و سۆڵەی مانگەکانی ( بەفرانبار و ڕێبەندان و ڕەشەمێ) ئینجا دێتە کایەوە و گیاوگۆڵ و گوڵ و گوڵزار نەشونمادەکەن و دەگەنە چۆکی مرۆڤ، ئەو ئیدیۆمە بەکاردێت بۆ کەسێک کە هەر بە فریودان دەیەوێت کاری خۆی تەواو بکات و پێکهێنانی کاری کەسێک هەر بەقسه ئەنجامبدات.[1]