کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
میرایەتیی بابان‌ و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیراندا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
میرایەتیی بابان‌ و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیراندا
میرایەتیی بابان‌ و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیراندا
میرایەتیی بابان‌ و شاری #سلێمانی# لە شیعری شاعیراندا
#خەلیل عەبدوڵڵا#

پەڕتووکی (میرایەتیی بابان‌ و شاری سلێمانی لە شیعری شاعیرانی سەدەی هەژدە و نۆزدەدا) ، لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی بەنرخ‌ و بەهاداری (د. ئاراس محەمەد ساڵح) ە. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دووتوێی پەڕتووکێکی 199 لاپەڕەییدا لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی چاپکراوە.
د. ئاراس، لەم پەڕتووکەدا تیشکی خستۆتە سەر شیعری نۆ شاعیری کلاسیکیی سەدەکانی هەژدە و نۆزدە، کە میرایەتیی بابان‌ و شاری سلێمانی لە شیعرەکانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، ئیدی لە شیعرەکانیاندا ستایشی میرەکانی بابانیان کردووە و هەست و سۆزی خۆشەویستیان بۆ شاری سلێمانی دەربڕیوە و مێژووی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەیان بە شیعر تۆمار کردووە.
د. ئاراس، لە پەڕتووکەکەیدا شیعری نۆ شاعیری کلاسیکی ئەو سەردەمەی بە نموونە هێناوەتەوە و بریتیین لە: (#شێخ عەبدولەتیف بەرزنجەیی# ، #ڕەنجووری# ، #مەولانا خالیدی نەقشبەندی# ، #عەلی بەردەشانی# ، #مستەفا بەگی کوردی# ، #نالی# ، #سالم# ، #حاجی قادری کۆیی# و #شێخ ڕەزای تاڵەبانی# ) .

یەکەم: شێخ عەبدولەتیف بەرزنجەیی
شێخ عەبدولەتیف موفتی قەڵاچوالان بووە، شاعیر نەبووە، بەڵکوو هۆنەر بووە و بابەتی زانستییە ئایینییەکانی بە شیعر و بە زمانی عەرەبی داڕشتووە و دوو دەستنووسی لە دوا بەجێماوە و چاپ نەکراون، لە پێشەکی و کۆتایی ئەو دوو دەستنووسەدا باسی بارودۆخی ئەو سەردەمەی میرایەتیی بابانی کردووە.

دووەم: ڕەنجووری
ڕەنجووری یەکێکە لە شاعیرە گەورە و پایەبەرزەکانی کورد و زۆربەی شیعرەکانی بە شێوەزاری گۆران نووسیوە. ڕەنجووری، چامەیەکی جوانی (بۆ عەبدولڕەحمان پاشای بابان) نووسیوە، ئەو کاتەی لە شاری حللە زیندانی بووە. لە بەشێکی چامەکەیدا بە شێوەزاری گۆران نووسیویەتی و دەڵێ:
والی ویلایەت (گشت کوردستان) ەن
ئیسم شەریفش (عەبدالڕەحمان) ەن
ستارەی بەختش قیران نەحسەن

سێیەم: مەولانا خالیدی نەقشبەندی
مەولانا خالیدی زانا‌ و بیرمەندێکی ئایینی ناسراوە، شیعر و پەخشانی بە زمانەکانی فارسی و کوردی و عەرەبی نووسیوە. مەولانا شیعری بۆ ئیبراهیم پاشای بابان نووسیوە، لە ستایشی پاشادا دەڵێت:
حەمد‌ و سەنا بۆ مەلیکی زولجەلال
نەعت‌ و سەلام بۆ مەهی بورجی کەمال
دێمە سەر ئەوسافی شەهی دادگەر
با قەڵەم بێ‌ بە دەواتی نەیشگەر
هەروەها مەولانا خالید شیعری بۆ حەسەن بەگی بابان وتووە و لە شیعرێکدا بەم شێوەیە
وەسفی دەکات:
بژی شەهنشەهی بەرز‌ و پەناهی یەزدانی
لە شەوکەت‌ و لە شکۆها خەلیلی ڕەحمانی
کەفی سەخاوەت وتم دەریایە دڵ وتی لاچۆ
قیاسی بەحر ئەکەی لە کەف ئەوەندە نادانی

چوارەم: عەلی بەردەشانی
عەلی بەردەشانی، شاعیرێکی میللی و بەیتبێژ بووە، بەیتێکی بۆ عەبدولڕەحمان پاشا وتووە، تیایدا هاتووە:
مەردە عەبدولڕەحمان پاشا
پاشای بەبان جیهانگیری
ڕەنگ ڕۆستەمی زاڵی پیری
لەنێو میران پاشای میری
تەحا بەڕاو تەگبیری

پێنجەم: مستەفا بەگی کوردی
کوردی، یەکێکە لە شاعیرانی سێکوچکەی بابان و قوتابخانەی یەکەمی شیعری بابان. کوردی بە شیعر شیوەنی بۆ ڕووخانی میرایەتیی بابان گێڕاوە و دەڵێ‌:
لە جێگەی شێرکوژانی بەبە شایی دایکی عەبلان
لەجێگەی شێرکوژان‌ و دلێرانی بەبەی دوێنێ‌
شوعال سەردارە، ئەمما گورگ بە دوو گوێیدا ئەلورێنی

شەشەم: نالی
نالی شاعیری ناودار و پایەبەرز بە پێشەنگی سێکوچکەی بابان دادەنرێت. نالی شیعری بۆ میرانی بابان وتوە، بە بۆنەی کۆچی دوایی سلێمان پاشا و هاتنە سەرتەختی ئەحمەد پاشا ئەو شیعرەی وتوە:
تا فەلەک دەورەی نەدا سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو
کەوکەبەی میهری موبارەک تەڵعەتی پەیدا نەبوو
تا نەگریا ئاسمان‌ و تەم وڵاتی دانەگرت
گوڵ چەمەن ئارا نەبوو هەم لێوی خونچە وا نەبوو
تا چەمەن پیرا لەسەر ئەسڵی درەختی لانەدا
فەرعی تازە خوڕڕەم‌ و بەرز‌ و بوڵند و باڵا نەبوو
تا سولێمانان نەبوونە سەدری تەختی ئاخیرەت
ئەحمەدی موختاری ئێمە شاهی تەخت ئارا نەبوو
چامەکەی نالی بۆ سالم، یەکێکە لەو شاکارە بەرزانەی کە جێگەی شانازیی ئەدەبی کوردییە. لەو چامەیەدا کە لە شامەوە بۆ سلێمانی و کوردستانی نووسیوە، هاتووە:
ئەمجا مەوەستە تا دەگەییە عەینی سەرچنار
ئاوێکە پڕ لە نار و چنار و گوڵ و چنوور
چەشمێکە میسلی خۆر کە لە سەد جێ‌ بە ڕۆشنی
فەورانی نووری سافە لەسەر بەردی وەک بلوور

حەوتەم: سالم
سالم شاعیرێکی ناودار و پایەبەرزی کوردستانە، پێویست بە ناساندنی ناکات. چامەکەی سالم کە وەڵامی چامەکەی نالی بووە، بە شاکارێکی بەرزی ئەدەبی دادەنرێت‌ و باسی دۆخی ناهەمواری دوای ڕووخانی میرایەتیی بابان و پایتەختەکەی شاری سلێمانی دەکات.
لەبەشێکی چامەکەیدا دەڵێ‌:
لەوساوە حاکمی بەستەم دەربەدەر کرا
نەیدیوە کەس لە چیهرەیی کەس جەوهەری هونەر
تا بوو بە جایی مەتڵەعی خورشیدی موڵکی ڕۆم
سووتا گیاهی تیشنە و خوشکیدە بوو شەمەر
تا لە کۆتایی چامەکەیدا، بەهۆی بارودۆخی خراپی سلێمانییەوە، داوا لە نالی دەکات نەگەڕێتەوە بۆ شار‌ و دەڵێ‌:
توو خوا بڵێ‌ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەم نەوعە قەد نەکا بە سلێمانیا گوزەر

هەشتەم: حاجی قادری کۆیی
حاجی قادری کۆیی، شاعیرێکی مەزن‌ و بە پێشەنگی بیری نەتەوەیی دادەنرێت، شیعری بە تەنیا بۆ میرایەتی بابان نەنووسیوە، بەڵکوو لەگۆشەنیگای نەتەوەییەوە شیعری بۆ هەموان و بۆ کوردستان نووسیوە. لە شیعرێکدا بەم شێوەیە وەسفی خۆی و نالی دەکات:
نالی و خاکی بەبە، حاجی و کۆیە بە مەسەل
عەینیهی حافز‌ و شیرازە کەلیم و هەمەدان
حاجی لە شیعرێکی تردا بەم جۆرە باسی میرەکانی کوردستان دەکات:
حاکم‌ و میرەکانی کوردستان
هەر لە بۆتانەوە تا بابان
یەک بەیەک حافیزی شەریعەت بوون
سەیدی قەوم‌ و شێخی میللەت بوون

نۆیەم: شێخ ڕەزای تاڵەبانی
شێخ ڕەزای تاڵەبانی، سەربای ئەوەی زۆربەی شیعرەکانی شیعری هەجوون و دەستی لە کەس نەپاراستووە و لەو بوارەدا بێ‌ ڕکابەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شیعری بەرزی نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە، چامەی شیعریی (دارولمولکی بابان) نموونەیەکی جوان و بڵندی ئەو بوارەیە‌ و تێیدا هاتووە:
لە بیرم دێ‌ سولەیمانی کە داروموڵکی بابان بوو
نە مەحکوومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو
شێخ ڕەزا لە ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ و شاری سلێمانیدا دەڵێ‌:
مەربوتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی
خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,158 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 30-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-05-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 30-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 30-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,158 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!