ناو: بێوار
نازناو: د. بێوار خنسی
ساڵی لەدایکبوون: 1959
ڕۆژی کۆچی دوایی: #31-05-2023#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #خنسی# ی شارۆچکەی #شێخان# ی پارێزگای #دهۆک#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
بێوار خنسی یەکێک بوو لە شارەزایانی وزە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ئێراق، لە ساڵی 1959 لە گوندی خنسی شارۆچکەی شێخانی پارێزگای دهۆک لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو قەزایە تەواوکردووە، هەریەک لە بڕوانامەکانى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای لە جیۆلۆجی و کانزاکان بە دەستهێناوە، وەکوو ڕاوێژکار و شارەزا لە چەندین ناوەند توێژینەوەی کردووە، زیاتر لە 20 پەڕتووکی لە بوارەکانىی وزە و سامانە سرووشتییەکان هەبووە.
[1]