#سروە عەبدولواحید#، سەرۆکی فراکسیۆنی #نەوەی نوێ# لە پەڕڵەمانی ئێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی باسی لە مووچەکەی کرد و ڕایگەیاند، مووچەی پەڕڵەمانتاریم زۆرە و بە کەیفی خۆم خەرجی دەکەم و پەیوەندی بە کەسەوە نییە.
ئەو قسانەی سروە عەبدولواحید دوای ئەوە هات، کە پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی پرسی نرخی پێڵاوەکانت چەندە، چونکە باس لەوە دەکرێت، نرخەکەی 1400 دۆلارە.
سروە باسی لەوەش کرد، کە ئەوە بابەتی کەسییەو پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە نییە و کەسیش بۆی نییە پرسیاری لەبارەوە بکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,067 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!