وەفدێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت و غەزالە هوستانی بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتەکە سەردانی بەغدایان کرد. تا ئێستا #30-05-2023# سەردانەکەیان بە نهێنی و دوور لە چاوی ڕاگەیاندن ئەنجامداوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئێراق، لە وێبسایتی فەرمی خۆی هەواڵی هاتنی وەفدەکەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی ئایار، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ئێراق پێشوازی لە شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم کردووە و گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە یاسایەکانی تایبەت بەکۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم کراوە.
تا ئێستا ڕوون نییە ئامانجی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا چییە؟ بەڵام فشاری کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەرێم بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و کێشەی شایستە کەڵەکە بووەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت گرفتی گەورەی وەزارەتی سامانەسرووشتییەکانن.
لە تازەترین پێشهاتدا لە هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق کە بڕگەیەکی تێدا جێگیر کراوە ڕێگا نادات حکومەتی هەرێم لە کێڵگەکانی خوڕمەڵە و کۆرمۆر و شێخان و باشیک نەوت و غاز بەرهەم بهێنێت. لانەبردنی ئەو بڕگەیە گرفتی گەورە بۆ هەرێم و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان درووست دەکات. [1]
بەستەری بوار نیوز لە یەکەم کۆمێنتە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگری