درەنگانی شەو لە نووسینگەی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و کەسی یەکەمی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لەسەر گۆڕانکارییەکانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بووە لە پڕۆژە یاسای بودجەو نیگەرانیەکانی پارتی لەو بارەیەوە خراونەتەڕوو.
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکە جەختیان لەسەر زوو تێپەڕاندنی یاسای بودجە کردووەتەوە و کۆک بوون لەسەر ئەوەی پشتگیری کارنامەی حکومەتی سوودانی و ڕێکەوتنی نێوان #هەولێر# و #بەغدا# بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا نووری مالیکی و هادی عامری و هومام حەمودی و قەیس خزعەلی و حەیدەر عەبادی و چەند سەرکردەیەکی تری فراکسیۆنەکانی ناو چوارچێوە ئامادە بوون و بەپێی میدیاکانی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، کۆبوونەوەکە بۆ ئەوە بووە هەڵوێستی فەرمیلایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بگەیەنرێتە پارتی لەسەر نیگەرانیەکانی لە گۆڕانکاری لە یاسای بودجە. [1]