بەهۆی چاکسازیکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەم دەبێتەوە و بڕی کەمتر لە ڕۆژانی ڕابردوو دەگاتە هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای #چەمچەماڵ# و #هەولێر#.
بەهۆی کەمبوونەوەی غازی هاتوو، بڕی 600 مێگاوات کارەبای بەرهەمهێنراوی هەرێم کەم دەکات و لە دوای 30 کاتژمێر بەرهەم کارەبا و گەیشتنی غاز بەوێستگەکان دەگاتەوە ئاستی پێشووی کە 500 ملیۆن پێ سێجایە لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی ماوەی پتر لە هەفتەیەکە سەرقاڵی چاکسازی و بەستنەوەی بیری نوێیە بەوێستگەی سەرەکی کێڵگەی کۆرمۆرەوە و بڕیارە لە سێ ڕۆژی ئاییندە کارەکانی چاکسازی و بەستنی بیرەکان کۆتای بێت. [1]