ناونیشانی بابەت: بۆچی پێویستە ژنی زیاتر لە کابینەی حکومەتدا هەبن؟
ئامادرکردن: #ڕوەیدا مستەفا#
کاتێ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی# دەربارەی یەکسانیی جێندەریی قسەدەکات، ئایا لەمەدا مەبەستی چییە؟ کابینەکەی تەنیا سێ وەزیری ژنی هەیە، ئەمەش گۆڕانکارییەکی دڵخۆشکەرە بە بەراوردکردن لەگەڵ کابینەی پێشوتر کە تەنیا یەک وەزیری ژنهەبو.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ژنان لەنێو حکومەتدا بە شێوەیەکی باشتر نوێنەرایەتییان کردووە؟ ئایا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ ژنان هەیە؟ ئایا ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕاوە لە پڕۆسەی بڕیارداندا؟ باوەڕکردن بەمە زەحمەتە کە لە هەرێمی کوردستاندا بە هیچ شێوەیەک شوێنێک نییە بۆ یەکسانیی جێندەریی، تەنانەت کارکردنی ژن وەک نوێنەر ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەبو، هەروەک چۆن لەنێو کۆبوونەوە باڵاکاندا ئەوە پیاوەکانن کە بڕیارەکان دەردەکەن، تا ڕادەیەکیزۆر کەمیش ڕۆڵی ژنان لەبەرچاودەگرن.
من لەبڕی ژنانی دیکە قسە ناکەم، بەڵام من ماندوبوم لەوەی دەبینم کە ژنان دەبنە قوربانیی. نامەوێ تەنیا سەردێری ڕۆژنامەکان بخوێنمەوە لەوەی پێم بڵێت ژنان دەکوژرێن یان بابەتی کوشتنی ژنان نیشاندرابێ و گەورە و زەق کرابێتەوە. دەمەوێ ژنان ببینم کە بەشدارن لە حکومڕانییدا، دەمەوێ ژیانیان باشتربێ، دەروازەیەکی باشتر بدەن بە ژنان تا بچنە نێو پارلەمان، هاوکات لەنێو حیزبە سیاسییەکان کاربکەن و نوێنەرایەتییەکی باشتر بکەن.
هەردەم گوتومە، ئایا کاتێ ژنان داوادەکەن ڕۆڵ و نوێنەرایەتیی زیاتریان هەبێ لەنێو سێکتەرەکانی حکومەت و پارلەماندا، چی بەدەستدێنن؟. وەڵامەکە بریتییە لەوەی کە ژنان وادەکەن حکومەتێکی باشتر هەبێت. ئامادەیی ژنان لەنێو کابینەی حکومەت و پارلەماندا، هەروەها وەک ستافی حکومەت، دڵنیایی هەبوونی حکومڕانییەکی باشتر دەدات. توێژینەوەکانیش ئەم قسەیەیان سەلماندوە.
توێژینەوەیەک ئاماژەدەکات بەوەی کە بەشداریی ژن لە کارەکانی حکومەت بەهاوبەشیی لەگەڵ پیاواندا زامنی حکومڕانییەکی باشتر و هەبوونی دیموکراسیی زیاترە، هاوکات ژنان کەسانی لێهاتو و باوەڕپێکراون بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی و گەیشتن بە ڕێککەوتنەکان، سەڕەرای هەموو ئەمانە کەچی ئێمە هێشتا نابینین لە هەرێمی کوردستان ژنان ڕۆڵێکی ئەوتۆیان هەبێ لە بڕیارداندا.
لە ساڵی 2007دا، توێژینەوەیەک، کە لەلایەن نووسەران پاکستۆن و هیوس ئەنجامدراوە، نیشانیدەدات کە هەبوونی ژن لە حکومەت وادەکات هاریکاریی زیاتر لەگەڵ پارتییە سیاسییەکانهەبێ و زوتر لە پیاوانبە بڕیاری دەستەجەمعیی بگەن، چونکە ژنان توانیویانە چەندان شێوازی مامەڵەکردن جێبەجێبکەن.
(ویلیام سیندرۆم) یش لە ساڵی 2012 لە جۆرنالی (سایکۆلۆژیی لە ئەمڕۆدا) ئاماژەی بەوە داوە کە ژنان لەنێو ڕێکخراوەکاندا توانیویانە سەرکردایەتییەکی باشتر لە پیاوان بکەن، چونکە ئەو لایەنە بەهێزە جیاوازانەی ژنان هەیانە وایکردووە ژنان زیاتر ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
لە ساڵی 2018ەدا، توێژینەوەیەکی چڕوپڕ لەلایەن زانکۆی ڤێرجینیاوە ئەنجامدراوە و نیشانیدەدات کە لەو وڵاتانەی کە ژنی زیاتر لەنێو حکومەت دەستەڵاتیان هەیە، ئەوا ڕێژەی گەندەڵیی کەمترە. ئەم توێژینەوە لەنێو 125 وڵاتدا ئەنجامدراوە و پێمان دەڵێت “لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی ژن لەنێو پارلەمان زیاتر بێ، ئەوا ڕێژەی گەندەڵی نزمترە.”
لە ساڵی 2015دا، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن ترودۆ توانی کابینەیەک پێکبهێنێت کە هاوسەنگیی لەنێوان ژمارەی ئەندامە نێر و مێییەکان درووستبکات و ببێتە ڕووداوێکی مێژویی بۆ ئەو وڵاتە. نیوە لە ڕاوێژکارەکانی ژن بوون. کەنەدا بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لەڕوی یەکسانیی جێندەرییەوە لەنێو کابینەی حکومەتدا. کاتێ پرسیاریان لێکرد بۆچی وایکردووە، ئەویش لە وەڵڵامدا گوتی”ئەوە ساڵی 2015 بو، ئێستاش ئێمە لە ساڵی 2020داین، ناشبینم سیاسەتەکان وایکردبێ ژیانی ژنانی بەرەو باشتر چوبێ.” [1]