#سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان# ئەنجامدا و پیرۆزبایی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئاڕاستەکردن.
لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا، بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هیوای خواست یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک حزبێکی خاوەن مێژوو بەردەوام بێت لە خەباتی مەدەنی و سیاسی بۆ پێشخستنی زیاتری سیستەمی حوکمڕانی و هاوشان لەگەڵ حزب و لایەنەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی هەرێم پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و لابردنی هەموو لەمپەرەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لە لایەن خۆیەوە، بەڕێز بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربرینی سوپاس بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ، جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە کاری پێکەوەیی نێوان لایەنە کاریگەرەکان بە مەبەستی بەرقەراربوونی پرۆسەی سیاسی لەسەر بناغەیەکی پتەوی هاوبەش. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=