#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەو هێزەی دڕی بە شەوە زەنگی تاریکی داو ئومێدی گەڕاندەوە بۆ میللەتێکی بێ ئومێد کراو، شۆڕشی هەڵگیرساندەوە، تروسکایی ئومێد و هیوای بەخشیەوە بەکورد و کوردستان.
هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی شۆڕشگێڕان و تێکۆشەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو کوردستانیان بووە و شانازی دوێنێ و ئومێدی ئەمڕۆ و داهاتووە.
ئەمڕۆ لە (48) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە #هەولێر#ی سەربەرز و لانکەی قارەمانان و جوامێران، بەوپەڕی شانازییەوە لەگەڵ هەڤاڵانم لە خزمەت میوانانی ئەم یادە پیرۆزە بووین، بە هەمووانمان گوت و دەیڵێینەوە ئەوپەڕی شانازییە ئەمڕۆ هەڵگری ئەو مەشخەڵە گەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانین و درێژەپێدەری کاروانی شەهیدان و ڕێگای خەباتی سەرکردەکانمان دەبین و خەبات دەکەین لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ میللەتەکەمان. [1]
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=