لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی ی.ن.ک لە 48 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# –دا، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کادیر و ئەندام و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت شاری #خانەقین# و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەم، کە هەمیشە لە کۆڕبەندی خەباتی کوردایەتی و ڕێڕەوی ئاسۆی ماندوونەناسانەدا پێشەنگ بوون.
لەم یاد و کاتە پیرۆزەدا سەری ڕێز لە ئاست خوێن بەخشینی شەهیداندا دادەنوێنم و دووپاتی دەکەینەوە، یەکێتی وەک هەمیشە لە بەغدا و کوردستان لەسەر شاڕێگەی خزمەت بە خەڵک و لەپێناو خەڵکدا بەردەوام دەبێت ، و گەرم و گوڕتر و بەبەرنامەی نوێ وە بەرگری لە مافەڕەواکان دەکات.
شکۆدارتر، درێژە بە ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و بەجۆشتر و تامەزرۆیانە بەردەوام دەبین، و بەرز و پیرۆزبێت یادی جەژنی لەدایک بوونی حزبی شەهیدان. [1]
شێرکۆ میروەیس
لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی ی.ن.ک
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=