ئاراس حەبیب کەریم سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی عیراقی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاراس حەبیب کەریم، ڕایگەیاند: بە ناوی خۆی و کۆنگرەی نیشتمانی عیراقەوە، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبە شۆڕشگێڕەکەی یەکێتی دەکات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
هاوکات هەڵوێست و هەوڵە سیاسییەکانی یەکێتی لە بەرامبەر بەرنگاربوونەوەی حکومەتی دیکتاتۆری و کارکردن بۆ دامەزراندنی عیراقێکی دیموکرات و فیدراڵ بەرز نرخاند.
هەروەها وتیشی ناکرێت هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال و بیرۆکە مەزنەکانی بۆ یەکڕیزی نیشتمانی لەیادبکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئاراس حەبیب کەریم ڕایگەیاند: هیواخوازین ڕوانینی سەرۆک مام جەلال بۆ دامەزراندنی ڕێگەیەکی دیموکراسیانە لە بەڕێوەبردنی حکومەتدا، لەناو یەکێتیدا بەردەوام بێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=