بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەبۆنەی (48) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
لە کاتێکدا ئەم ساڵیادە دەکرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێی سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەر ئاستی عیراق ڕووبەڕووی میللەتەکەمان و هەرێمی کوردستان بوەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆکارێکی مەترسیدارن لەسەر ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانیان و قەوارەی هەرێمی کوردستان، هیواخوازین هەموو هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتیی نیشتیمانیی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هاونیشتمانیان به دیالۆگ و تێگەیشتنی سیاسی کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان بکەن و بەرژەوەندیە باڵاکانی میللەتەکەمان کاری لە پێشینەبێت.
لەم بۆنەیەدا؛ هەڵوێستی #بزووتنەوەی گۆڕان# دوپات دەکەینەوە لە یەکڕیزی و پێکەوە کارکردن لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستی خەڵک و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان. [1]
هەر شاد و سەرکەوتووبن
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=