ئاو دەڕوات و زیخ بەجێدەمێنێ.
لە کۆمەڵگەدا کەسی ناودار، زانا و دانا کە داهێنانیان هەیە و نەخشیان هەیە لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا، دوای مردنیان ناوبانگیان دەمێنێ، بەڵام کەسە بێ بەهرەکان، نەک لە دوای مردن بەڵکوو لە کاتی ژیانیشیاندا کەس باسیان ناکات. پەندەکە واتە: کاڵا و کەرەستە بەهادارەکان بۆ مێژوو دەمێننەوە و شتی بێنرخیش هەر زوو دەفەوتێت و لەناودەچێت.[1]