ئەسپت پێدەدەم، بەڵام مەیئاخێوە.
مەیئاخێوە: مەیپەستێوە. کورد لە مێژوویەکی دێرینەوە، لە زنجیرە چیای زاگرۆس ئەسپی وەک باربەر بۆ گواستنەوەی خۆیی و کەلوپەلەکانی بەکارهێناوە، لەبەر ئەوەی ئەسپ خزمەتی بە مرۆڤ کردووە، مرۆڤیش بەرانبەر بەوە خزمەتی کردووەتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەسپ بۆغاردانە، نەک بارکردن، نابێت ئەسپ بدەی بە یەکێک هێندەی بارلێ بنێت، بیپسێنێت.[1]