ئەسپی خەڵاتی تەماشای یاڵ و کلکی ناکرێت.
واتە ڕەخنە لە دیاری ناگیرێت. لە کاری سەودای ئەسپدا، جامبازەکان سەیری کلک و یاڵی دەکەن، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بزانرێت هێشتا گەنج و بەکارە یان پیرە و بەکەڵکی کارنایەت بەڵام ئەسپێک کە بە خەڵات درابێ، نابێت بیپشکنی و سەیری بکەی، لە نەریتی کوردەواردا شتی دیاری پشکنینی بۆ ناکرێ.[1]